راول ئاسێسنیۆ وەڵامی ئۆفەرەکەی پرێمەرلیگی داوەتەوە

یاریگا –
راول ئاسێنسیۆ لە گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە ئۆفەری پێشکەش دەکرێت و یاریزانەکەش هەڵوێستی خۆی ئاشکرادەکات.
ئاسێسنیۆ سەرەتای دەرکەوتنی لە ریال مەدرید کە نۆڤێمبەری 2024 یەکەم یاریی خۆی بۆ یانە شاهانەکە ئەنجامدا کاتێک بەهۆی پێویستیان بە یاریزانێکی دڵی بەرگری دوای پێکانەکانی داڤید ئالابا و ئێدیر میلیتاو، بە ئاستێکی بەرچاوەوە خۆی دەرخست. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات نەیتوانی پارێزگاریی لەو ئاستەی بکات، بەتایبەت وەرزی رابردوو کە رەخنەیەکی زۆری لێگیردرا و بەوەش دەنگۆ فرۆشتنی بەهێزترکرد.
بەرگریکارە ئیسپانەیەکە کە ماوەیەک وەک داهاتووی هێڵی بەگری ماتادۆرە دادەنرا، کەچی هەر بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە لەلایەن لویس دێ لا فوێنتیەوە بانگهێشتی مۆندیالی 2026 نەکرایەوە.
بەگوێرەی زانیاریی لە سەرچاوەکانی نزیک لە ریال مەدرید، چێڵسی پەیوەندی بە یاریزانە 23 ساڵیەکەوە کردووە.
چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری نوێی بلووز دەیەوێت لە یانە تازەکەی تواناکانی ئاسێنسیۆ بگەڕێنێتەوە، بەوپێیەی لە ریال مەدرید کاری لەگەڵ کردووە و پێی ئاشنایە.
میدیاکانی نزیک لە مەدرید ئاشکرایانکردووە کە راول رۆشتنی لە مێرێنگی رەتکردووەتەوە. بەڵکوو دەیەوێت لەژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینیۆ کە ئەم هاوینە وەک راهێنەر جارێکی دیکە گەڕایەوە ریال مەدرید، بمێنێتەوە و خۆی دروستبکاتەوە.
🚨⚪️ 𝐈𝐍𝐅𝐎 𝐋𝐉𝐃𝐑 : 𝐂𝐡𝐞𝐥𝐬𝐞𝐚 𝐚 𝐚𝐩𝐩𝐫𝐨𝐜𝐡𝐞́ 𝐑𝐚𝐮́𝐥 𝐀𝐬𝐞𝐧𝐬𝐢𝐨 𝐩𝐨𝐮𝐫 𝐮𝐧 𝐭𝐫𝐚𝐧𝐬𝐟𝐞𝐫𝐭 𝐜𝐞𝐭 𝐞́𝐭𝐞́.
Cependant, le défenseur espagnol aurait décliné l’offre, souhaitant s’imposer au Real Madrid sous les ordres de José Mourinho. pic.twitter.com/8XYFTFcEeO
— Le Journal du Real (@lejournaldureal) July 17, 2026



