دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ واز لە خولیان ئالڤارێز ناهێنێت و ریال مەدرید شوێنگرەوەی ڤینیسیۆسی دیاریکردووە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ چاودێری ئالێکس سکۆت، ناوەڕاستکاری بۆرنمس دەکەن و تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە 60 ملیۆن پاوەندە – دەیلی مەیڵ
ئارسیناڵ لەگەڵ لێستەر سیتی گفتوگۆی گواستنەوەی جێرێمی مۆنگا، هێرشبەری 16 ساڵانی دەستپێکردووە – ئاتلێتیک
ریال مەدرید گفتوگۆی گواستنەوەی ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری چێڵسی دەستپێدەکات – رۆژنامەی ئاس
ئاستۆن ڤێلا گفتوگۆی گواستنەوەی جارۆد بوۆن، هێرشبەری وێستهام دەکات، بەڵام سەرەتا پێویستە یاریزانێک بفرۆشێت – ئاتلێتیک
ئاستۆن ڤێلا نایەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری کۆرگان رۆجەرز ببێت – سکای سپۆرتس
ئارسیناڵ هێشتا لە گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید بێهیوا نەبووە و گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی بەردەوامەە – تیم تۆک
بایرن میونشن دەیەوێت مووچەی مایکڵ ئۆلیس بۆ دوو هێندە زیاد بکات و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە – کریستیان فاڵک
ئەگەر ڤینیسیۆس جونیۆر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دەدات – رۆژنامەی سپۆرت
مانچێستەر یونایتد لە چەند رۆژی داهاتوو ئۆفەەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ماتیوس فێرناندێش، ناوەڕاستکاری وێستهام پێشکەش دەکات – تیم تۆک
نیکۆ ئێلڤێدی، بەرگریکاری بۆڕووسیا مونشنگلادباخ ئامادەیە پەیوەندی بە لیدز یونایتد بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ فلامینگۆ گفتوگۆی گواستنەوەی ئێمرسن رۆیال، بەرگریکاری 27 ساڵانی دەستپێکردووە – تۆک سپۆرتس



