گرنگترینمۆندیالی 2026

ئارچیڤۆ ڤار: ناوبژیوان ستەمی لە گانا کرد و لێدانیکی سزای لە دژی ئینگڵتەرا هەژمار نەکرد

مۆندیال بووەتە ئابڕووچوون؛ ئارچیڤۆ ڤار رەخنەی توند لە ناوبژیوانی یارییەکەی ئینگلتەرا و گانا دەگیرێت

Yariga App

یاریگا –

هەڵە زەقەکانی ناوبژیوانی لە مۆندیالی 2026 بەردەوامن و بوونەتە جێگەی رەخنەی توندی چاودێران.

لە نوێترین کاردانەوە، سەبارەت بە یارییەکەی ئینگلتەرا و گانا، ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای روون و ئاشکرای لە بەرژەوەندی گانا هەژمار نەکردووە.

لە یەکێک لە دیمەنە دیارەکانی یارییەکەدا، ئیزری کۆنسا. بەرگریکاری ئینگلتەرا بە توندی قاچی دەخاتە سەر ئەژنۆی ئادوو یاریزانی غانا و رێگری لێدەکات لەوەی لێدانەکە بۆ گۆڵ لێبدات، بەبێ ئەوەی لە هیچ کاتێکدا بەر تۆپەکە بکەوێت.

ئەم دیمەنە بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ پێناڵتییەکی روون و ئاشکرایە، بەڵام نە لەلایەن ناوبژیوان و نە لەلایەن ژووری ڤارەوە  هەژمار نەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button