پریڤیوی یاریی سێنیگال V عێراق؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی سێنیگال و عێراق رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی سێنیگال و عێراق لە یاریگای بی ئێم ئۆ فیڵد لە تۆرۆنتۆی كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

سێنیگال لە یاریی یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە سێنیگال دۆڕا و یاریی دووەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بە نەرویج دۆڕا.
بە بێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی نۆیەم دێت.
لە بەرامبەردا عێراق یاریی یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە نەوریج دۆڕا و لە یاریی دووەم بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە فەڕەنسا دۆڕا.
بە بێ هیچ خاڵێک لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی نۆیەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێنیگال بە بێ ئێدوارد مێندی رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
عێراق بە بێ ئەیمەن حوسێن رووبەڕووی سێنیگال دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێنیگال
دیاو
دیاتا، كۆلیبالی، نیاكاتێ، دیوف
گویێ، كامارا
سار، ئێندیاێی، مانێ
جاكسن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق
ئەحمەد باسل
حوسێن عەلی، زەید تەحسین، ئاكام هاشم، مێرخاس دۆسكی
زەید ئیسماعیل، زیدان ئیقبال، ئەمیر عەماری
ئەحمەد قاسم، عەلی حەمادی، ئیبراهیم بایش



