ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی؛ لویس ڤان خال ئەیاکس جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لویس ڤان خان دەستی لە پۆستی راوێژکاری دەستەی سەرپەرشتیارانی ئەیاکس کێشایەوە و ماڵئاوایی لەو یانەیە دەکات.

یانەی ئەیاکس بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لویس ڤان خاڵ بڕیاریداوە دەست لە پۆستی راوێژکاری دەستەی سەرپەرشتیارانی ئەیاکس بکێشێتەوە و چیدیکە لە پۆستەکەی بەردەوام نابێت.

یانە هۆڵەندییەکە نیگەرانی و دڵگرانی خۆیان بە بڕیارەکەی ڤان خال دەربڕیووە، ئاماژەیان بەوەش کردووە سەرەڕای نیگەرانییەکانمان بەڵام لە بڕیارەکەی تێدەگەین و رێزی دەگرین.

لویس ڤان خال لەدوای مۆندیالی 2022 دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا کێشایەوە، کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی ئەو مۆندیالە بە لێدانی یەکلاییکەرەوە بە ئەرجەنتین دۆڕان.

ڤان خال لە ئۆکتۆبەری 2023 پەیوەندی بە ئەیاکس کرد و بووە راوێژکاری دەستەی سەرپەرشتیارانی یانە هۆڵەندییەکە.

ئەو راهێنەرە 74 ساڵانییە پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی بارسێلۆنا، ئەیاکس، ئالکمار، بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتدی کردووە.

لە کاروانی راهێنەرایەتیدا، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و نازناوێکی یۆرۆپالیگی بۆ ئەیاکس بەدەستهێناوە، هەروەها چوار نازناوی خولی هۆڵەندی، یەک جامی کیشوەرەکان، یەک جامی هۆڵەندا و یەک جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە بەدەستهێناوە.

هەروەها لەگەڵ بایرن میونشن نازناوێکی بۆندسلیگا، یەک جامی ئەڵمانیا و یەک جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

لەگەڵ بارسێلۆناش دوو جار بووەتە پاڵەوانی لالیگا و یەک سوپەری ئەوروپا و یەک جامی شای ئیسپانیای بۆ یانە کاتالوونیەکە بەدەستهێناوە و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای بۆ مانچێستەر یونایتدیش بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button