گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ سویسرا لە جەزائیری بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی 16
جەزائیر ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی سویسرا و جەزائیر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
سویسرا توانی سەرکەوتن بەسەر جەزائیر بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

سویسرا بەئاسانی و بە دوو گۆڵی بێوەڵام توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
گۆڵەکانی سویسرا لە رێی برێل ئێمبۆلۆ لە خولەکی 10 و دان ئێندۆی لە خولەکی 46 کران.
بەو سەرکەوتنەش، سویسرا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا جەزائیر ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



