تەکنەلۆژیا بڕیاری کۆتایی دا؛ وردەکاریی رەتکردنەوەی گۆڵی دووەمی کرواتیا
رەتکردنەوەی گۆڵەکە بڕیارێکی دروست بوو؟

یاریگا –
لە یەکێک لە حاڵەتە مشتومڕئامێزەکاندا، گۆڵێکی هەڵبژاردەی کرواتیا رەتکرایەوە، کە پرسیارێکی زۆری لای هاندەران و چاودێران دروستکرد سەبارەت بەوەی ماتانۆڤیچ بەڕاستی بەرکەوتنی لەگەڵ تۆپ هەبووە یان نا.
پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی شیکارییە وردەکان و پێداچوونەوە بە ڤیدیۆی یارییەکە، وەڵامەکە بەدڵنیاییەوە بەڵێیە.
⁉️💥 ¿Llega a tocar el balón Matanović en el gol anulado a Croacia?
✅ 𝗦𝗜.
👉🏻 En el segundo frame, una pequeña parte del balón está sobre la cabeza del croata, por lo que el roce es indudable.
▪️ El chip del balón sí realizó su función de forma correcta en esta ocasión. pic.twitter.com/NkmZhljqkk
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) July 3, 2026
لە پێداچوونەوەی ڤیدیۆییدا و لە گرتەی دووەمی کامێراکاندا، بەڕوونی دەردەکەوێت کە بەشێکی بچووکی تۆپەکە بەر سەری یاریزانە کرواتییەکە دەکەوێت و لە سەرووی سەریەوەیەتی، بەمەش گومان لە بوونی بەرکەوتن لە نێوان ماتانۆڤیچ و تۆپەکەدا نامێنێت و دیمەنەکە حاشاهەڵنەگرە.
لەم حاڵەتەدا، ئەو هەستەوەرە زیرەکەی ؛Chip’ کە لە نێو تۆپەکەدا جێگیر کراوە، سەلماندی کە بەتەواوی و بەدروستی ئەرکەکەی خۆی جێبەجێ کردووە.
تەکنەلۆژیاکە یەکسەر زانیارییەکەی گواستەوە و خاڵی بەرکەوتنەکەی پشتڕاست کردەوە، کە ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوەی ناوبژیوانان بڕیاری دروست بدەن و گۆڵەکە بەشێوەیەکی یاسایی رەتبکەنەوە.



