گرنگترینمۆندیالی 2026

شوێنی نهێنی و ئامێرەکانی خەوتن؛ ئینگڵتەرا خۆی بۆ هاندەرە بێزارکەرەکانی مەکسیک ئامادە دەکات

ئینگڵتەرا هەوڵدەدات بەرپەرچی ژاوەژاوی هاندەرانی مەکسیک بداتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێش گەیشتنیان بە مەکسیک رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر، ئەمەش لە پێناو دڵنیابوون لەوەی هاندەرە ناوخۆییەکان پشووی یاریزانەکان تێکنەدەن و کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانیان دروست نەکەن.

بەگوێرەی رۆرتێکی سامی مۆقبێل لە تۆڕی BBC، ئامادەکارییەکانی ئینگلتەرا چەندین گۆڕانکاری و رێوشوێنی تایبەتی بەخۆیەوە بینیوە.

کێشەی هاندەران و هەوڵەکانی ئینگلتەرا

هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، کە رکابەری مەکسیک بوو لە قۆناغی 32، سکاڵایەکی پێشکەش بە فیفا کرد دوای ئەوەی هاندەرە مەکسیک بەئەنقەست نەیانهێشت یاریزانەکانیان بخەون، کە درەنگانی شەو لە دەرەوەی هۆتێلی تیپەکە بڵندگۆ و هۆڕن و ماتۆڕسکیلیان بەکارهێنا.

تیپەکەی ئیکوادۆر لە هۆتێلی وێستن لە مەکسیکۆ سیتی مابوونەوە، ئێستا ئینگلتەرا دەیەوێت شوێنی مانەوەی خۆی بە نهێنی بهێڵێتەوە، بەڵام مەترسی ئەوە هەیە کە سەرەنجام شوێنەکەیان لە سۆشیاڵ میدیا دزە بکات.

لەبەر ئەم هۆکارە، ئەو یاریزان و ستافەی ئینگلتەرا کە ئامێری خەوتنی تایبەتی خۆیان نەهێناوە، وەکوو گوێگر، دەرمانی خەوتنی سرووشتی یان ئامێری دەنگی بێدەنگکەریان پێدەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کاریگەری ناکرێتە سەر خەویان.

گۆڕانکاریی لە خشتەی راهێنانەکان

گەیشتنیان دوو رۆژ پێش یارییەکە گۆڕانکارییەکە لە خشتەی کاری ئینگلتەرا، کە بە شێوەیەکی گشتی ئێوارەی پێش یارییەکە دەگەنە شاری میواندار.

بەڵام، فیفا داوا لە تیپەکان دەکات کە رۆژێک پێش یارییەکە راهێنانێکی نیمچە کراوە بکەن. ئینگلتەرا تاوەکوو ئێستا ئەو راهێنانەی لە کانزاس دەکرد پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ ئەو شارەی ئەمریکا کە یارییەکەی تێدا دەکرا، بەڵام بڕیاردراوە کە لەجیاتی ئەوە ئینگلتەرا لە مەکسیک راهێنان بکات.

ئاستەنگی بەرزیی لە رووی دەریاوە

لە نێو ئەو ئاستەنگانەی دیکەی کە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە، یاریکردنە بەرامبەر مەکسیک لە ناوچەیەکی بەرزدا. شاری مەکسیکۆ سیتی تێکڕای بەرزییەکەی نزیکەی 2،240 مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە، ئەمەش واتە ئۆکسجینی کەمتر لەبەردەستدایە؛ ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی هەندێک لە یاریزانەکان هەبێت، بەتایبەتی کاتێک کە لەگەڵ بارودۆخەکەدا رانەهاتوون.

بەپێچەوانەوە و بەمەبەستی سوودوەرگرتن لەمە، مەکسیک هەر چوار یارییەکەی مۆندیالی لە بارودۆخی ناوچە بەرزەکاندا کردووە.

لە باری نموونەییدا، ئەو وەرزشوانانەی لە ناوچە بەرزەکاندا کێبڕکێ دەکەن، پێویستە هەفتەیەک یان دوو هەفتە لەو ئاستەدا بژین بۆ ئەوەی رێگە بە جەستەیان بدەن رابێت و خڕۆکەی سووری زیاتر بەرهەمبهێنێت.

لێدوانەکانی تۆماس توخێل

توخێل دانی بەوەداناوە کە تیپەکەی لەم کۆتایی هەفتەیەدا و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی مەکسیک لە زیاندا دەبێت. راهێنەرەکە لەم بارەیەوە دەڵێت؛

بەرزی شوێنەکە زیانێکی گەورەمان پێدەگەیەنێت چونکە ناتوانین لە رووی جەستەییەوە خۆمانی لەگەڵدا بگونجێنین، لە ماوەی چوار رۆژدا، ئەو کارە ناکرێت. رەنگە ئاستەنگی زیاتریش بێنە پێشەوە، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ ئەوە.

“تێگەیشتنی من ئەوەیە کە ناتوانین لەگەڵ بەرزاییەکەدا رابێین. ئەمە سوودێکی گەورەیە بە مەکسیک دەگەیەنێت. کاتی زۆری دەوێت. ئێمەش تەنیا سێ رۆژمان لە نێوان ئەم یارییانەدا هەیە. لە رووی جەستەییەوە ئەستەمە لەگەڵ ئەو بەرزییەدا رابێیت کە تاوەکوو رادەیەک زۆر بەرزە. ئێمە پێشتر ئەوەمان دەزانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button