بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارکۆلا بە لێدوانێک داهاتووی خۆی لەگەڵ پاریس بە ناڕوونی هێشتەوە

Yariga App

یاریگا –

برادلی بارکۆلا کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسایە لە قۆناخی 16ی جامی جیهانی 2026، هاوکات بیرێکیشی لای داهاتوویەتی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە وەرزشیەکان بڵاویانکردەوە کە پاریس سانجێرمان لەگەڵ یان دیۆماندێی لاوی دەرکەوتووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی گەوهەرە کۆتدیڤوارێکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ. ئەوەش هێندەیتر دۆخی بارکۆلای خستە ئاڵۆزیەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە.

بارکۆلا بەبێ هاتنی دیۆماندێش هەر وەک یاریزانی یەدەک لە زۆرێک لە یارییەکاندا لەلایەن لویس ئێنریکی بەکاردەهێنرا، هەربۆیە دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە دەنگوباسی فرۆشتنی لە هەرکاتێک زیاتربوو.

لە نوێترین لێدوانیدا لەو بارەیەوە کە فابریس هاوکینسی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ بڵاویکردووەتەوە، خودی بارکۆلاش هیچ شتێک لەبارەی داهاتوویەوە نازانێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی کرا: لەدوای مۆندیال داهاتووی تۆ لەگەڵ پی ئێس جی بەرەوکوێ؟ یایزانە 23 ساڵیەکە وەڵامی دایەوە و وتی

ئێستا بیرم لای مۆندیالە، دەربارەی داهاتووشم نازانم چی روودەدات.

 

بەو لێدوانە، برادلی دەرگای هەموو ئەگەرەکانی بە رووی داهاتووی خۆیدا کردەوە. رەنگە لە هەمووان زیاتر لەم لێدوانە بەئاگابن یانەی لیڤەرپوول بێت کە خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە ئامادەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button