بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ یانەی گەرمە گرێبەستی 16 یاریزانی نوێکردەوە

یاریگا-
یانەی گەرمە بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی 16 یاریزانی یانەکەی راگەیاند و لەگەڵ بەردەوامبوونی راهێنەری یانەکەی راگەیاند.
مؤمن سلێمان راهێنەری یانەی گەرمە لە وەرزی رابردوو لە کۆتاییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بووە راهێنەر و لە وەرزی نوێ خولەکە لەگەڵ تیپەکە بەردەوام دەبێت.
هەریەکە لە یاریزانان ( هەڵۆ فائق، ئەحمەد مەکنزی، ئەموری فەیسەڵ، کەرار عامر، فەهد نەعمە، عەلی مخلد، محەمەد باقر کەریم، عەلی موحسین، مومل عەبدولرەزا، عەبدولئیللا فەیسەڵ، سەجاد جاسم، لەیس ساجد) گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکە نوێکرایەوە و هەروەها گرێبەستی پیشەگەری میسری ئەحمەد عەبدولقادر و مەغربی ئەیوب مۆدرن و هەردوو ئوردنی محەمەد ئەبوحشیش و ئیبراهیم سعادە نوێکرایەوە.
یانەی گەرمە لە وەرزی رابردوو پلەی پێنچەمی خولەکەی بەدەستهێنا.



