ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی نزیکە لەوەی گەوهەرەکەی لیستەر سیتی لە چنگی ئارسیناڵ دەربهێنێت

مان سیتی هەوڵەکانی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هاتووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی جێرمی مۆنگا، هێرشبەرە تەمەن 16 ساڵەکەی لیستەر سیتی و دەیەوێت لە ئارسیناڵی بڕفێنێت.

تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی زۆر دەمێکە چاودێریی مۆنگا دەکات و بەرپرسانی یانەکە سەرسامی تواناکانی هێرشبەرەکەن.

مۆنگا لەم هاوینەدا بووەتە جێی سەرنجی چەندین یانەی گەورەی پرێمەرلیگ، لە سەروو هەمووشیانەوە ئارسیناڵ و برێنتفۆرد.

هەرچەندە تۆپچییەکانی لەندەن لە پێشەنگی گفتوگۆکاندا بوون و هەنگاوی باشیان نابوو، بەڵام بەرپرسانی سیتیزنز لە چەند رۆژی رابردوو پەیوەندییە سەرەتاییەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و دەیانەوێت گرێبەستەکە لە چنگی ئارسیناڵ دەربهێنن.


مۆنگا کە لەم مانگەدا پێ دەنێتە 17 ساڵییەوە، پێشتر rێککەوتنی لەسەر گرێبەستێکی پێگەیاندن کردووە، بەڵام بڕیارە لە 10ـی تەمموز ئەم گرێبەستە بەفەرمی بگۆڕدرێت بۆ گرێبەستێکی پیشەگەرانە.

بەهۆی گۆڕانی گرێبەستەکەی بۆ پیشەگەرانە، هەر یانەیەک بیەوێت بیباتە ریزەکانییەوە دەبێت بڕی تێچووی گواستنەوەی بدات؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، لیستەر سیتی کەمتر لە 10 ملیۆن پاوەند بە فرۆشتنی رازی نابێت.

مۆنگا تاوەکوو ئێستا 37 یاری بە درێسی لیستەر کردووە و ئێستا سێیەم گەنجترین یاریزانە لە مێژووی پرێمەرلیگ کە دەرفەتی یاریپێکردنی پێدرابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button