دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ ئۆفەرێكی گرانبەها بۆ یاریزانە دڵخوازەكەی ئامادە دەكات و ئاتلێتیكۆ شوێنگرەوەی ئالڤارێز دەستنیشان دەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
دوای ئەوەی لە گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێش سەركەوتوو نەبوو، مانچێستەر یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی كارلۆس بالێبا یاریزانی برایتن دەستپێكردووە – گیڤ می سپۆرت.
ئارسیناڵ لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بڕۆنۆ گیمارایش بەردەوامە و دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئامادە بكات – سەن.
بارسێلۆنا چاوەڕێی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەكات و ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی مەیسن گرینوود هێرشبەری مارسیلیا دەگوازێتەوە – سپۆرت.
کیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی ئارسیناڵ یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە دەیەوێت لەم هاوینەدا بڕوات، و ئیلان مێسلیێی فەڕەنسی، گۆڵپارێزی پێشووی لیدز یونایتد، یەکێکە لە بەربژێره سەرەکییەکان بۆ شوێنگرتنەوەی – تیم تۆک.
ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی ئێزری كۆنسا بەرگریكاری ئاستۆن ڤیلا دەدات – تێلیگراف.
ئۆلی واتكینس بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بووەتە ئامانجی فەنارباچێ – سەن.
ئەیسی میلان دەیەوێت لەم هاوینەدا فیكایۆ تۆمۆرێ بفرۆشێت چونكە وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی بەسەردەچێت – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
نایل عەینەوەی یاریزانی مەغریبی یانەی رۆما لەلایەن یانەكانی مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول، ئاستۆن ڤیلا، چێڵسی، بۆرنمس، نیوكاسڵ و سەندرلاند چاودێری دەكرێت – تیم تۆک.



