پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V كەیپ ڤێرد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كەیپ ڤێرد رووبەڕوو دەبنەوە.
وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كەیپ لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ـی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

ئەرجەنتین لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی هەر سێ یارییەكەی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ بە یەكەمی كۆمەڵەی دەیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
لە بەرامبەردا كەیپ ڤێرد لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی یارییەكی بردەوە و دوو یارییش دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی هەشتەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئەرجەنتین و كەیپ ڤێرد بەرامبەر براوەی نێوان ئوسترالیا و میسڕ یاریی بكات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی كەیپ ڤێرد دەبێتەوە.
كەیپ ڤێرد بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین
ئێمیلیانۆ مارتینێز
مۆلینا، رۆمێرۆ، لیساندرۆ، مێدینا
ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، ئێنزۆ فێرناندێز
مێسی، ئالڤارێز، ئالمادا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەیپ ڤێرد
ڤۆزینیا
كابرال، كۆستا، دینێی، فێرناندێس
مۆنتێیرۆ، پینا
مێندێس، كابرال، سێمێدۆ
ئاكانجۆ



