
یاریگا –
پرۆسەی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بۆ یانەی بارسیلۆنا کە ماوەی دە مانگە دەستیپێکردووە، ئێستا گەیشتووەتە قۆناخێکی هەستیار و ئاڵۆز.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی لە سەرەتا وەکوو خەونێکی دوور دەردەکەوت، ئێستا گۆڕاوە بۆ ململانێیەکی کراوەی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید.
ئەستێرە ئەجەنتینییەکە بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ رۆیشتن دەربڕیوە، چونکە پێی وایە بەڵێنێکی لە ئاتلێتیکۆ وەرگرتووە کە ئەگەر ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی بگات، رێگەی دەدەن یانەکە بەجێبهێڵێت.
لێدوانەکانی ئالڤارێز دوای یارییەکەی ئەرجەنتین تاکتیکێک بوو بۆ فشارخستنە سەر ئاتلێتیکۆ و چڕکردنەوەی زیاتری هەوڵەکانی بارسێلۆنا، بەڵام یانە مەدریدییەکە بەرگرییەکی توند دەکات و نرخی فرۆشتنی ئالڤارێزی بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتەوە، ئەمەش وەکوو هەوڵێک بۆ ساردکردنەوەی یانە کاتالوونییەکە.
🔴 Historia SPORT
💼 Julián Álvarez: 10 meses de movimientos en la sombra
✍️ Albert Masnouhttps://t.co/OMsYQxXa0w
— Diario SPORT (@sport) July 4, 2026
ئۆفەری بارسێلۆنا بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکارییەکان بە شێوازی قیست پێشکەش کراوە، بەڵام ئاتلێتیکۆ بەمە رازی نییە.
رۆژنامە کاتالوونییەکە ئەوەشی نووسیوە، خوان لاپۆرتا و دیکۆ بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن، چونکە نایانەوێت تەواوی بودجەی بازاڕی گواستنەوەی یانەکە لە یەک گرێبەستدا خەرج بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ پڕۆژەی هێرشبەری یانەکەی لەسەر ئالڤارێز داڕشتووە و نایەوێت بەئاسانی لەدەستی بدات.
خولیان لە مۆندیال ئاستێکی لاوازی پێشکەش کردووە و ئەم دۆخە وەرزشییە نائاساییە دەنگۆی ئەوەی زیاتر کردووە کە رەنگە ئەلڤارێز ناچار بێت بە بمێنێتەوە و داوای لێبوردن لە هاندەران بکات، هاوشێوەی ئەزموونەکەی لویس سوارێز لە لیڤەرپوول.



