گرنگترینمۆندیالی 2026

بڕیارەکەی فیفا درۆی نیسانە لە تەمموزدا؛ بەلجیکا بەفەرمی تانە لە هەڵپەساردنی سزای باڵۆگەن دەدات

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە بڕیارەکەی فیفا ناڕازییە

Yariga App

یاریگا –

لە رووداوێکی دەگمەن و چاوەڕواننەکراودا کە مێژووی مۆندیال بەخۆیەوە نەبینیوە، فیفا بڕیاریدا سزای راگرتنی فۆلارین باڵۆ’گەن، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکا، بۆ یەک یاری هەڵپەسێرێت، ئەم بڕیارەش تووڕەیی و ناڕەزایی توندی هەڵبژاردەی بەلجیکای لێکەوتەوە.

باڵۆگەن لە یاری قۆناخی 32 بەرامبەر بۆسنیا کارتی سووری راستەوخۆی وەرگرت، بەپێی مادەی 10.5ـی یاساکانی فیفا، هەر یاریزانێک کارتی سوور وەربگرێت، خۆکارانە بۆ یەک یاری رادەگیرێت و رێگە بە هیچ تیپێکیش نادرێت تانە لەو بڕیارە بدات، بەڵام سەرەڕای ئەم یاسایە، رۆژی یەکشەممە فیفا بەفەرمی ئەمریکای ئاگادار کردەوە کە باڵۆگەن رێگەی پێدراوە لە یاریی قۆناخی 16 بەرامبەر بەلجیکا بەشداری بکات.

رودی گارسیا، راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بەم بڕیارە دەربڕی و رایگەیاند:

فیدراسیۆنی بەلجیکا تەنیا بەرگری لە خۆی ناکات، بەڵکوو بەرگری لە تۆپی پێ بەگشتی و پاکی و بنەما ئەخلاقییەکانی دەکات، من نەمزانیبوو یارییەکە لەبری 6ـی تەمموز، لە رۆژی درۆی نیسان [1ـی نیسان} بەڕێوەدەچێت، ئەمە درۆی نیسانە.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بەفەرمی رایانگەیاندبوو کە بەو بڕیارە تووشی شۆک بوون و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هەموو بژاردەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم نادادپەروەرییە.

بەشداریپێکردنی باڵۆگەن بۆ ئەمریکا پاڵپشتییەکی گەورەیە؛ هێرشبەرەکە بە سێ گۆڵ گۆڵکاری تیپەکەیەتی لەم مۆندیالەدا و تاوەکوو ئێستا لە هەر یارییەکدا بەشداری کردبێت، بەشدارییەکی راستەوخۆی لە گۆڵدا هەبووە.

تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکا، لەوبارەیەوە قسەی خۆی کرد و گوتی؛ ئێمە هەمیشە بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەین، باڵۆگەن خێرایە و هێرشبەرێکی کوالێتی بەرزە، بەڵام سەرنجی ئێمە لەسەر یاریگایە و ئامانجمان سەرکەوتنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button