گرنگترینمۆندیالی 2026

بەهۆی کەشوهەوای مەیامییەوە؛ ترسی دواخستنی یارییەکەی ئەرجەنتین و کەیپ ڤێرد هەیە

ئەگەر هەیە بۆ چەند کاتژمێرێک دوابخرێت

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت یارییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر کەیپ ڤێرد لە مەیامی ببێتە قوربانییەکی دیکەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە مۆندیالی 2026.

بڕیارە رۆژی 4-7 کاتژمێر 1:00ـی شەو یارییەکەی ئەرجەنتین و کەیپ ڤێرد لە قۆناخی 32 بەڕێوەبچێت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەزگای کەشوهەوای WSN7، لە ساتی دەستپێکردنی یارییەکەدا ئەگەری ئەوە هەیە شەپۆلەکانی بارانبارین و هەورەبرووسکە بەردەوامییان هەبێت، بۆیە لەوانەیە بۆ دەستپێکی یارییەکە ناچار بن کەمێک زیاتر لە کاتی ئاسایی چاوەڕێ بکەن.

 ئەگەر یارییەکەی ئەرجەنتین دوابخرێت، دەبێتە دووەم یاری کە بەهۆی کەشوهەواوە لە کاتی خۆیدا دەست پێنەکات، دەبێتە سێیەم یاری بەگشتی کە کەشوهەوا ئاستەنگی گەورەی بۆ دروست بکات

یارییەکەی مەکسیک و ئیکوادۆر شەوی سێشەممە لە یاریگای ئەزتێکا بەهۆی رەشەبا و بروسکەوە لە مەکسیکۆ سیتی کاتژمێرێک دواخرا.

پێشتریش، یارییەکەی فەرەنسا و عێراق لە فیلادێلفیا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە نێوان هەردوو گێمەکەدا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر راگیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button