
یاریگا –
ئۆلیڤیە گلاسنەر بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی نۆتیگهام فۆرێست دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.
گلاسنەر لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس کە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو لەو یانەیە جیابووەوە، توانی سەروەری گەورە بۆ یانەکە بنووسێتەوە کاتێک سێ نازناوی بۆ بردنەوە. جامی یەکێتی ئینگلتەرا، جامی قەڵخانی خێرخوازیی و هەروەها ئەم ساڵیش بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ لەکاتێکدا هەر لە ناوەڕاستی وەرزکەدا کارگێڕی کریستاڵ پاڵاس بەشێک لە باشترین یاریزنەکانی فرۆشت.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی رێککەوتنی نێوان گلاسنەر و نۆتینگهام فۆرێست بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، راهێنەرە نەمساییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام واژۆکردووە و تاو هاوینی 2029 لەگەڵ ئەو یانەیە دەبێت.
وەک پێشتر بڵاوکرایەوە، نۆتینگهام مووچەی ئۆلیڤیە دەکاتە زۆرترن لە مێژووی یانەکە و یەکێک لە بەرزترینەکان لەسەر ئاستی راهێنەرەکانی ئێستای پرێمەرلیگ و جیهانیش.
🚨🌳 Oliver Glasner signed at Nottingham Forest as new head coach until June 2029 with the highest salary in club’s history for a coach.
Deal done. 🔐🇦🇹 pic.twitter.com/WBTwLQJGHc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 3, 2026
پێشتر رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڕی مووچەکەی ئاشکراکردبوو کە 13 ملیۆن پاوەندی ساڵانەیە.
مووچەیەکی بەرز و بۆ ماوەیەکی درێژ؛ گلاسنەر لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ رێککەوتنی کردووە



