گرنگترینمۆندیالی 2026

یاریزانانی هەڵبژاردەیەیکی مۆندیال ماددەی قەدەخەکراو لە پشکنینەکانیاندا دەرکەوتووە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامی پشکنینی ماددە قەدەخەکراوەکان، بەتایبەت بۆ ماددەی وزەبەخش، بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی تونس بە ئەرێنی گەڕاوەتەوە.

ئەگەرچی تونس هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان کرایەدەرەوە کە کەوتبووە تەک هەڵبژاردەکانی سوید، ژاپۆن و هۆڵەندا. بەڵام فیفا لە رێگەی لیژنەیەکەوە بەشێوەیەکی کتوپڕ یاریزانانی هەر هەڵبژاردەیەک بەسەردەکەنەوە بۆ پشکنینی تایبەت بە ماددە قەدەخەکراوەکان.

بەگوێرەی هەواڵێک کە زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەنێویاندا تایمزی ئینگلیزی، ئەنجامی پشکنینی هەشت یاریزانی ئەو هەڵبژاردە عەرەبی-ئەفریقیە بە پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە و لە سامپڵەکانیاندا ماددەی “کلێنبوتێرۆڵ” بینراوە.

سەبارەت بە ئەگەری سزادان و سڕکردنیان، سەرچاوەکە نووسیویەتی کە دوای بەدواداچوونی زیاتر لیژنەکە بۆی دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی ئەنقەست نەبووە، بەڵکوو بەهۆی خواردنی گۆشتەوە بووە لە مەکسیک کە تونس لە شاری مۆنتێری ئەو وڵاتە شوێنی مانەوەیان بۆ دیاریکرابوو.

دواتر لیژنە تایبەتەکان گەیشتوونەتە دڵنیابوونەوەی زیاتر لەوەی جووتیارەکانی ئەو وڵاتە ماددەی “کلێنبوتێرۆڵ” لە پێدانی ئالیک بۆ هەندێ لە ئاژەڵەکانیان بەکاردەهێنن کە تایبەتە بە خێرا تواندنەوەی چەوری و دروستکردنی ماسوولکە. بەوەش هیچ سزایەکی سزادان و سڕکردن نایانگرێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ رووداوێکی هاوشێوە کراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018 کاتێک بەهۆیەوە کانێلۆ ئالڤارێزی بۆکسێنەری بەناوبانگی مەکسیکی بۆ شەش مانگ سڕکرا بەهۆی دەرکەوتنی ئەو ماددەیە لە پشکنینەکانیدا، دواتر هەمان یاریزان کێشەکەی خستەئەستۆی ئەو گۆشتەی خواردوویەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button