گرنگترینمۆندیالی 2026

قوربانییەکی دیکەی مۆندیال؛ پاڵەوانێکی کۆپا ئەمێریکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

سێباستیان بێکاسێ پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

سێباستیان بێکاسێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئێکوادۆر دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە کێشایەوە.

دوای ئەوەی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مەکسیک لە قۆناخی 32ـی مۆندیال کرانەدەرەوە، سێباستیان بێکاسێ، دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێکوادۆر کێشایەوە و پەیامێکی ماڵئاوایی ئاراستەی گەلی ئێکوادۆر کرد.

لەگەڵ ماڵئاوایکردنمان لە جامی جیهانی، گرێبەستەکەم لەگەڵ ئێکوادۆر کۆتاییهات

پێم وانیە ئەو دەستکەوتەمان بەدەستهێنابێت کە بەڵێنمان دابوو ئەم مۆندیالە بکەینە باشترین مۆندیال لە مێژووی ئێکوادۆر، بۆیە کاتی ئەوەیە ماڵئاوایی بکەم.

حەزم دەکرد لە پۆستەکەم بەردەوامبم چونکە یاریزانەکان و فیدراسیۆنی هەڵبژاردەکە زۆر لەگەڵم باشن، بەڵام تێدەگەم کاتێک لە تۆپی پێ دەستکەوتت نابێت دەبێت پۆستەکەت جێبهێڵیت.

سێباستیان بێکاسێ لە سەرەتای 2024 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێکوادۆری وەرگرت، لە 24 یاریی سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەی کرد، 9 یاریی بردەوە، 12 یاریی یەکسانبوو و 3 یاریی دۆڕاند.

ئەو راهێنەرە 45 ساڵانییە لە 14/15 نازناوی کۆپا ئەمێریکای بۆ هەڵبژاردەی چیلی بەدەستهێناوە.

ئەنجامی کۆتایی؛ مەکسیک لە ئێکوادۆری بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16

بابەتی زیاتر

Back to top button