فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی نوێکردەوە

یاریگا –
ئاندرێس کریستێنسن، بەرگریکاری دانیمارکی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە.
بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ ئاندرێس کریستێنسن، بەرگریکاری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانەیان بۆ دوو وەرزی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2028 نوێکردووەتەوە.
Blaugrana still, Andreas 💙❤️ pic.twitter.com/gL6K4SrrkR
— FC Barcelona (@FCBarcelona) July 1, 2026
کریستێنسن لە دێسێمبەری 2025 تووشی پێکانێکی سەخت بوو، وەرزەکە بۆی کۆتاییهات و بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریکردن دابڕا.
ئەو بەرگریکارە 30 ساڵانییە لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتاییهات و بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارسێۆنا کرد.
کریستێنسن لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچوو، بەڵام یانە کاتالوونیەکە دەستبەرداری نەبوو، بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
کریستێنسن لەماوەی جوار وەرز بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 98 یاریی کردووە، پێنج گۆڵی کردووە و سێ گۆڵی دروستکردووە. سێ نازناوی لالیگا، یەک جامی سوپەری ئیسپانیا و یەک نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.



