فەرمی؛ فڕانک لامپارد گرێبەستەکەی نوێکردەوە
سوپەر فڕانک دەمێنێتەوە

یاریگا –
فڕانک لامپارد گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆڤێنتری سیتی نوێکردەوە و لەگەڵ یانەکە بەردوام دەبێت.
کۆڤێنتری سیتی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ فڕانک لامپارد، راهێنەری ئینگلیزی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەیان تاوەکوو هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە و لامپارد دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە نابێت.
بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ کۆڤێنتری دڵخۆشم، شانازییەکەی راستەقینەیە نوێنەرایەتی ئەم یانەیە بکەم، سوپاسی ئەم یانەیە و هاندەرانی دەکەم دەرفەتی ئەوەیان پێدام ببمە راهینەریان و بەیەکەوە دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێنا، زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی دووبارە دەستبەکاربینەوە و دەستکەوتی گەورەتر لە وەرزی نوێ بەدەستبهێنین.
We’ve got Super Frankie Lampard. 💎 pic.twitter.com/pF6cT3ss0K
— Coventry City (@Coventry_City) June 30, 2026
لامپارد دوای بەڕێکردنی قۆناخێکی شکستخواردوو وەکوو راهێنەری ئێڤەرتن، لە تشرینی دووەمی 2024 وەکوو راهێنەری کۆڤێنتری دەستبەکار بوو، لە وەزی رابردوو توانی دوای 25 ساڵ یانەکە بۆ پرێمەرلیگ سەربخات.
لامپارد لە 82 یاری سەرپەرشتی کۆڤێنتری سیتی کردووە، 46 یاریی بردووەتەوە، 16 یاریی یەکسانبووە و 20 یاریی دۆڕاوە.



