ئینگلتەراگرنگترین

کۆتایی رۆسێنیۆر؛ بەربژێرانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی کێن؟

بەربژێری سەرەکی کێیە و هاندەران کێیان دەوێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی جارێکی دیکە رووبەڕووی قەیرانی ئەنجامەکان بووەتەوە و پێگەکەی لیام رۆسنیۆر لە هەموو کاتێک زیاتر لەرزۆکە.

دوای شکستی سێشەممەی رابردوو بەرامبەر برایتن بە سێ گۆڵی بێوەڵام، هاندەران بە ئاشکرا داوای دەرکردنی راهێنەرەکەیان دەکەن.

فیلیپی لویس؛ پاڵێوراوی ژمارە یەک
رۆژنامەی سەن ـی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، فیلیپی لویس، بەرگریکاری پێشووی بەڕازیلی یانەکە، وەکوو پاڵێوراوی سەرەکی دەبینرێت. لویس کە لەگەڵ فلامینگۆ ئاستێکی بێوێنەی هەبوو و هەموو 14 یارییەک نازناوێکی دەبردەوە، ئێستا بێ یانەیە و دەگوترێت لویس پێشتر لەگەڵ کۆمپانیای BlueCoـی خاوەنی چێڵسی گفتوگۆی نهێنیی کردووە.

فابریگاس؛ خەونی هاندەران
سێسک فابریگاس، ئەستێرەی پێشووی یانەکە، بووەتە هیوای یەکەمی هاندەرانی چێڵسی. فابریگاس لە ئیتاڵیا کارێکی مێژوویی لەگەڵ یانەی کۆمۆ کردووە و ئێستا لە پلەی پێنجەمی سێریا ئەیدایە و نزیکە لەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یانەکەی بگەیەنێتە خولە ئەوروپییەکان. هاندەران پێیان وایە کەسایەتی و زیرەکیی فابریگاس تەنیا چارەسەرە بۆ گەڕانەوەی شکۆ بۆ چێڵسی.

لامپارد و چاڤی لەسەر هێڵن
لیستی پاڵێوراوەکان تەنیا ئەمانە نین؛ فڕانک لامپارد کە وەرزی رابردوو توانی یانەی کۆڤێنتری بگەیەنێتە پریمەرلیگ، جارێکی دیکە ناوی وەکوو رزگارکەر دەهێنرێتەوە. هەروەها چاڤی هێرناندێز و دیێگۆ سیمیۆنی وەکوو دوو بژاردەی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لە هاوینی داهاتوودا دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button