ئیسپانیاگرنگترین

ناتوانیت بەشداریی بکەیت؛ چاڤی لە بارسێلۆنا بلۆک دەکرێت

یەکگرتنەوەی هاوڕێکانیان تێکدا

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز بووەتە کەسایەتییەکی کێشەلەسەر لەنێو بارسێلۆنا دوای ئەوەی بە ئاشکرا لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەکەدا دژایەتی خوان لاپۆرتای کرد.

چاڤی هێرناندێزی یاریزان و راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا لە دوو یاریی کۆتایی ئەفسانەکانی بارسێلۆنا، کە لە میامی و سیئۆل کران، دوورخرایەوە. بەگوێرەی رادیۆی کاتالوونیا و رۆژنامەی ئاس، ئەم دوورخستنەوەیە رێکەوت نەبووە بەڵکوو بڕیارێکی بەمەبەست بووە.

سەرچاوەکان دەڵێن کە دیاریکردنی یاریزانەکان لەژێر سەرپەرشتی ئەلیخاندرۆ ئێچێڤاریا دەکرێت، کە زاوای پێشووی لاپۆرتا و کەسی نزیکیەتی، ئەو کەسەی چاڤی لە چاوپێکەوتنێکدا لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا رەخنەی لێگرتبوو.

چاڤی هێرناندێز

چاڤی بەهۆی ئەم دۆخەوە تووڕە و بێهیوایە، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی نەیتوانی بەشداریی لە یارییەکەی سیئۆلدا بکات، کە لەوێ لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانی خۆی وەکوو؛ سێرجیۆ بوسکێس، جۆردی ئالبا و خافیێر ماسکێرانۆ یەکی دەگرتەوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە نوێنەرانی چاڤی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان پێگەیشتووە، کە تێیدا ئاگادارکراونەتەوە کە پێشوازی لێ ناکرێت و بەشداربوونی لە چالاکییەکەی سیئۆلدا رەتکراوەتەوە.

دەگوترێت ئەم کێشەیە پێشتر دەستیپێکردووە، چونکە چاڤی لە یارییەکەی پێشووی ئەفسانەکانی بارسێلۆنا لە میامی دوورخرابووەوە. پێش چاوپێکەوتنە مشتومڕاوییەکەی کە تێیدا گوتبووی ئێچێڤاریا کاریگەریی زیاتری لەنێو یانەکەدا هەیە وەکوو لە لاپۆرتا، چاڤی بە بەردەوامی بەشداریی لە چالاکییەکانی ئەفسانەکانی بارسێلۆنادا دەکرد، لەوانەش یارییەکانی لۆس ئانجلس، مەکسیک و مۆمبای.

کەسانی نێو بارسێلۆنا هەوڵیانداوە گرنگی ئەم دۆخە کەم بکەنەوە، وەکوو کێشەیەکی کاتی وەسفی دەکەن کە دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات چارەسەر ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button