بارسێلۆنا لە لێدوانەکانی بێرناردۆ سیلڤا نیگەرانە
دەرگا بۆ مەدرید دەکاتەوە

یاریگا –
لێدوانە نوێیەکانی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بووەتە هۆی دروستبوونی شۆک و سەرسوڕمان لەنێو ماڵی یانەی بارسێلۆنا، لە بەرامبەردا هیوای بۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید گەڕاندووەتەوە.
داهاتووی بێرناردۆ سیلڤا هێشتا ناڕوونە و یاریزانەکە لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای کرد کە بارسێلۆنا بژاردەیەکە بەڵام بژاردەی دیکەشی لەبەردەمدایە و تاوەکوو دوای کۆتایی مۆندیال بڕیار نادات.

پاشەکشە لە رێککەوتنە زارەکییەکەی بارسا
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا و پۆرتوگال، یانەی بارسێلۆنا پێشتر رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ سیلڤا هەبوو بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، بەڵام ئەستێرە تەمەن 31 ساڵانییەکە، کە ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی هاتووە و یاریزانێکی ئازادە، لە لێدوانێکی نوێدا رایگەیاند؛
بارسێلۆنا بژاردەیەکە لەبەردەممدا، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتاییم نەداوە. من بەدوای تیمێکدا دەگەڕێم کە بەڕاستی منی بوێت.
بەرپرسانی یانە کاتالوونییەکە بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوانی ئەم ساردوگەرمییەی یاریزانەکە نەبوون.
مەدرید دێتە سەر هێڵ؛ مۆرینهۆ و ئاتلێتیکۆ چاودێری دۆخەکە دەکەن
ئەم لێدوانانە هیوای گەورەی بەخشیوەتە جەمسەرەکانی پایتەختی ئیسپانیا. بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، ئاتلێتیۆ سیلڤای کردووەتە لەپێشینەی سەرەکی خۆی لە بازاڕی گواستنەوە و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت بیباتە لای خۆی.
لەلایەکی دیکەوە، لەگەڵ هاتنی جۆزێ مۆرینهۆ بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، بژاردەی چۆنیەتی گواستنەوەی سیلڤا بۆ بێرنابیۆ بەهێزتر بووە، چونکە مۆرینهۆ بە باشی لە تواناکانی هاونیشتیمانییەکەی تێدەگات. دۆخی گواستنەوەی سیلڤا ئێستا تەواو کراوەیە و بارسێلۆنا چیدیکە تاکە بەربژێر نییە بۆرفاندنی ئەم گەوهەرە پۆرتوگالییە.



