فه‌ره‌نساگرنگترین

بڕیاری کۆتایی؛ خۆرخێ مێندێش چارەنووسی ڤیتینیا و جواو نێڤێش یەکلایی دەکاتەوە

مێندێش داهاتووی دوو ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

خۆرخێ مێندێش، بریکاری بەناوبانگی پۆرتوگالی، بەشێوەیەکی توند سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ئەگەری رۆیشتنی ڤیتینیا و جواو نێڤێش، ئەستێرەکانی هێڵی ناوەندی پاریس سان جێرمان دەکەن.

مێندێش لە لێدوانێکی تایبەت بۆ فابریزۆ رۆمانۆ، پەیامێکی راستەوخۆی ئاڕاستەی ئەو زلهێزانەی ئەوروپا کرد کە چاویان بڕیوەتە گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە و رایگەیاند؛

ڤیتینیا و جواو نیڤێش بۆ هیچ یانەیەک بژاردە نەبوون و نابن. ئەوان لە پاریس سانجێرمان هێڵی سوورن و ناخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

دڵخۆشی لە باخچەی شازادەکان و بەردەوامی لە درەوشانەوە

ئەم لێدوانەی مێندێش دوای ئەوە دێت کە لە چەند هەفتەی رابردوو دەنگۆی گرنگیپێدانی چەند یانەیەکی گەورە بەم دوو یاریزانە بڵاوبووەوە، بەڵام بریکارە پۆرتوگالییەکە جەختی لە کۆتاییهاتنی ئەم بابەتە کردەوە و گوتی؛

ئەوان لەنێو پاریس سانجێرمان زۆر زۆر دڵخۆشن. پڕۆژەی یانەکەیان لا پەسەندە و لەگەڵ پاریس بەردەوام دەبن لە بەدەستهێنانی نازناو لە دوای نازناو.

بەم هەنگاوە، کارگێڕیی پاریس سانجێرمان بە پاڵپشتی مێندێش، سەقامگیری هێڵی ناوەڕاستی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو پاراست و هیوای سەرجەم ئەو یانانەی لەناوبرد کە دەیانویست سوود لە تواناکانی ئەم دوو ئەستێرە لاوە و کاریگەرە وەربگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button