
یاریگا –
کەوتنی کامێرایەکی جاڵجاڵۆکەیی لە کاتی یاریی هەنگاریا و کازاخستاندا ترس و دڵەڕاوکێ دروست دەکات
یاریگای ناگێردی لە دیبرێسێن شایەتحاڵی رووداوی کەوتنی کامێرایەکی جاڵجاڵۆکەیی (Spidercam) بوو لە کاتی یارییەکی دۆستانە لە نێوان هەنگاریا و کازاخستان، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بریندار ببێت.
لهكاتی كهوتنی كامێڕاكه بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا کرا و یارییەکە دەستی پێکردەوە، کە بە سەرکەوتنی هەنگاریا 3-1 کۆتایی هات.
یاریگای ناگێردی لە دیبرێسێنی هەنگاریا، شایەتحاڵی رووداوێکی نائاسایی بوو لە کاتی یارییەکی دۆستانەدا کە لە نێوان هەڵبژاردەکانی هەنگاریا و کازاخستان بەڕێوەچوو.
🚨JUST IN: A camera fell onto the pitch during the Hungary vs. Kazakhstan match pic.twitter.com/wTp3Efdq0m
— Polymarket Sports (@PolymarketSport) June 9, 2026
لە کاتی یارییەکەدا، کامێرایەکی جاڵجاڵۆکەیی کە بەسەر یاریگاکەوە هەڵواسرابوو کەوتە خوارەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای یاریزانان و هاندەران.
کامێراکە بە شێوەیەکی ترسناک کەوتە خوارەوە و بە تەواوی تێکشکا، پێش ئەوەی رێکخەران بە خێرایی دەستوەردان بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی هەموو یاریزانەکان.
رووداوەکە هیچ برینداربوونێکی لای یاریزانەکان یان ناوبژیوانی هێڵ لێنەکەوتەوە، و یارییەکە دوای وەستانێکی کورت بە شێوەیەکی ئاسایی دەستی پێکردەوە، لەژێر چاودێری ستافە تەکنیکی و رێکخستنەکان لە یاریگاکەدا. جێی ئاماژەیە کە یارییەکە بە سەرکەوتنی هەنگاریا بەسەر کازاخستان بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هات.