ئاسیائه‌وروپاگرنگترینمۆندیالی 2026

پێویستە وریابین؛ تۆخێل گومانی لە ئامادەیی ساکا بۆ مۆندیال هەیە

ئه‌ركمان قوڕسه‌

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را باسی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی بۆ مۆندیال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ساكا بۆ یاریگاكان ده‌كات.

تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئینگلتەرا رایگەیاند؛

بوکایۆ ساکا، پێویستی بە چاودێری تایبەت هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی یارییەکانی مۆندیالدا ئامادەیی جەستەیی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.

بوکایۆ ساکا لە مانگی ئاداری رابردوودا  دووچاری پێکان بوو بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.

باڵە هێرشبەرەکەی ئارسیناڵ لە گەڕەکانی کۆتایی وەرزدا گەڕایەوە بۆ تیپەکەی و بەشداری کرد لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی لەلایەن گەنەرزەوە.

لە گەڕەکانی کۆتایی وەرزدا ئەوە تێبینی دەکرا کە ساکا بە تەواوی لە یارییەکاندا بەشدار نابێت، چونکە مایکڵ ئارتێتای راهێنەر زوو یاریزانەکەی لە یاریگا دەردەهێنا، ئەمەش ئەوەی دەسەلماند کە یاریزانەکە بە رێژەی 100٪ ئامادە نییە.

تۆخێل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە دۆخی جەستەیی یاریزانەکە کرد و گوتی:

“هێشتا پێویستە کەمێک سەبارەت بە بوکایۆ ساکا وریابین، کە لە مانگی ئاداری رابردوودا تووشی پێکان بوو و ئەو پێکانە بەدرێژایی وەرز لەگەڵ یانەکەی مابووەوە.”

لەو لێدوانانەی کە “BBC” بڵاوی کردوونەتەوە، تۆخێل گوتیشی:

“لە کۆتایی وەرزدا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن نیشاندا و ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بەڵام ئێمە سوور بووین لەسەر ئەوەی لە نێوان یارییەکاندا پشووی پێ بدەین. ئەوەش هەمان ئەو کارەیە کە ئێستا پەیڕەوی دەکەین، چونکە کار لەسەر ئەوە دەکەین وردە وردە ئامادەی بکەینەوە.”

هەروەها گوتیشی: “ئێستا لە مەشقەکان گەڕاوینەتەوە و هەمووان بەشدار بوون، لەوانەش بوکایۆ، تیپه‌كه‌م بۆ مۆندیال ئاماده‌یه‌ و ده‌مانه‌ویت به‌ باشترین شێوه‌ یارییه‌كانی مۆندیال ده‌ست پێ بكه‌ین هه‌رچه‌ند هه‌ڵبژارده‌ی زۆر هه‌ن كه‌ به‌هێز و پالێوڕواون.

ساکا تاوه‌كو ئێستا 48 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كردووه‌ و 14 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی 12 لەگەڵ هەڵبژاردەکانی کرواتیا، غانا و پەنەما یاری دەکات. کۆتا هەنگاوی ئامادەکارییەکانیشی بە ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرامبەر کۆستاریکا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button