فه‌ره‌نساگرنگترین

دوو یاریزانی پاریس سانجێرمان داوای رۆشتنیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

دوو ئەستێرەی پاریس سانجێرمان پلانی جێهێشتنی یانەکەیان هەیە و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

پی ئێس جی بە راهێنەرایەتی لویس ئێنریکی توانیان بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و خولی نێوخۆیی فەڕەنسا.

دوو وەرزە راهێنەرە ئیسپانییەکە پێکهاتەیەکی تا رادەیەکی زۆر جێگیر کردووە، بەجۆرێک کە دیارترین ئەستێرەکانیشی پابەندن بە بڕیارەکانیەوە. ئەوەشی لەسەر کورسی یەدەکە، چاوی لە خولەکی زیاتری یاریکردنە. بەتایبەت هەریەکە لە گۆنچالۆ رامۆس و کانگ ئین لی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەو دوو یاریزانە بەدوای خولەکی زیاتری یاریکردنەوەن.

هێرشبەرە پۆرتوگالیەکە لە 30 لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی و لە 11 یاریی چامپیۆنزلیگ بەشداریی پێکرا بەڵام بەزۆری وەک یەدەک. لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 9 گۆڵ و ئەسێستی هەبوو.

هەرچی یاریزانە کۆریاییەکەیە، لە هاوتیمە پۆرتوگالیەکەی کەمتر بەشداری پێکرا. کانگ ئین لی کە لە پێگەی ناوەراستی هێرشبەری یاریی دەکات، لە 10 یاریی چامپیۆنزلیگ و 27ی خولی فەڕەنسی بەشداریی پێکرا.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە چەند مانگێک بەرلە ئێستا ئاتلێتیکۆ مەدرید پرسیاری هەردوو یاریزانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button