ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی ئالڤارێز یەکلایی کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لێدوانێکی فەرمی چارەنووسی خولیان ئالڤارێزی یەکلایی کردەوە کە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە بووەتەجێی ململانێی توندی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا.

بارسا چاوی لە گواستنەوەی ئالڤارێزە و بەجیددی کار لەسەر ئەوە دەکات لە چنگی ئاتلێتیکۆ مەدریدی دەربهێنێت. ئەوەی ئاگری نێوانیانی خۆشکرد، لێدوانێکی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەبوو لەدوای یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 کە ئێستا ئالڤارێز و هاوتیمەکانی گەیشتوونەتە فیناڵ و رووبەڕووی ئیسپانیا دەبنەوە.

خولیان راشکاوانە رایگەیاند کە دەیەوێت ئە لە یانە مەدریدیەکە بڕوات:

بارسێلۆنا پێشوازی لە لێدوانەکەی خولیان ئالڤارێز دەکات

ئەگەرچی بارسێلۆنا پێشوازییان لە لێدوانی هێرشبەرەکە کرد و بە وەرچەرخانێکی گەورەیان بینی لە هەڵوێستی روونی خولیان بۆ پەیوەندیکردن بە بلاوگراناوە، بەڵام لایەنی ئاتلێتیکۆ مەدرید قسەی جیاوازی هەیە.

بارسێلۆنا پێشوازی لە لێدوانەکەی خولیان ئالڤارێز دەکات

لە نوێترین پێشهاتدا، ئێنریکی سیریزۆ سەرۆکی ئاتلێتیکۆ مەدرید پێچەوانەی دڵخۆشیەکانی بارسا، لە لێدوانێکیدا وتی

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا دۆستێکی باشە و پێشوەختە دەزانێت کە وەرزی داهاتوو ئالڤارێز لە کوێ یاریی دەکات. با من خەخت لەوە بکەمەوە: خولیان یاریزانی ئێمەیە و وەرزی داهاتووش هەر بۆ ئێمە یاریی دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button