ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وادەی ناساندنی كەریم ئادیێمی ئاشكراكرا

Yariga App

یاریگا –

كەریم ئادیێمی هێرشبەری ئەڵمانی، رۆژی چوارشەممە 15ـی تەممووز بە گەشتێکی تایبەت دەگاتە بارسێلۆنا بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان پێش ئەوەی بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەوە بکات.

كەریم ئادیێمی بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 7 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ئەگەر هیچ بەربەستێک نەیەتە پێش، یاریزانە تەمەن 24 ساڵانەکە پشکنینی پزیشکیی ئاسایی دەكات، پێش ئەوەی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە پێشکۆتایی هاتنی هەفتە واژۆ بکات.

چاوەڕوان دەکرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک، بەشداری لە ئامادەکارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزدا بکات.

سەرەڕای ئەوەش، راگەیاندنی فەرمی و ناساندنی یاریزانەکە پێویستی بە چەند رۆژێکی دیکە دەبێت، چونکە بارسێلۆنا پلانی داناوە هەفتەی داهاتوو مەراسیمەکە رێکبخات، کاتێک مۆندیال کۆتایی دێت و خوان لاپۆرتا لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

ئادیێمی لە دوای ئانتۆنی گۆردن دووەم گرێبەستی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button