ئێستا؛ بارسێلۆنا وەڵامی داواکارییەکی مانچێستەر یونایتد دەداتەوە
ئۆفەرێکی مان یونایتد رەتدەکاتەوە..

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی مارک بێرناڵ، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا شکستیهێناوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد داوای لە بارسێلۆنا کردووە مارک بێرناڵ، ناوەڕاستکاری ئیسپانی تێکهەڵکێشی گرێبەستەکەی مارکوس راشفۆرد بکەن و شەیتانە سوورەکان لەپێناو بەدەستهێنانی بێرناڵ ئامادەبوون ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی راشفۆرد بۆ یانە کاتالوونیەکە بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونیەکە، بارسێلۆنا و مارک بێرناڵ هەردووکیان داواکارییەکەی مانچێستەر یونایتدیان رەتکردووەتەوە، بێرناڵ دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و ئەو یانەیەش نایەوێت دەستبەرداری ببێت.
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی بەتەواوی ئەوەی روونکردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت مارک بێرناڵ لە بارسێلۆنا بڕوات و ئەو یاریزانە 19 ساڵانییە بۆ وەرزی نوی لە پلانەکانی فلیکدایە.
مارک بێناڵ لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا پێگەیشتووە، بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.
🧐 El United quiso incluir a Bernal en 'la operación Rashford'
✍ @gbsans https://t.co/DHZhiLxpZ3
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) July 15, 2026



