ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوسان ڤلاهۆڤیچ پێشکەشی سێ گەورەکەی ئیسپانیا دەکرێت

بەخۆڕایی پێشکەشی ریال، بارسا و ئاتلێتیکۆ کراوە

Yariga App

یاریگا –

دوسان ڤلاهۆڤیچ خۆی پێشکەشی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە بەڵام هەرسێکیان رەتیانکردووەتەوە.

ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری سربی، کە ئێستا وەکوو یاریزانێکی لە بازاڕدایە، خۆی پێشکەشی هەرسێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا، ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە. بەڵام دەرگای هەرسێ یانەکە بە رووی ئەم هێرشبەرەدا داخراوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هۆکاری سەرەکی رەتکردنەوەی ڤلاهۆڤیچ لە لایەن ئەم یانانەوە، داواکارییە داراییە بەرزەکانیەتی، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە هیچ بڕە پارەیەکی گواستنەوەی بۆ یانە کۆنەکەی ناوێت و بەخۆڕایی دەتوانێت ماڵئاوایی بکات، بەڵام داوای مووچەیەک و پاداشتی واژۆکردنێک دەکات کە هەرسێ یانەکە بە خەیاڵی و نەگونجاو لە قەڵەمی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button