ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی جۆزێ مۆرینیۆ دەدات

کۆبوونەوەی نهێنی بۆ داڕشتنی ریال مەدریدێکی نوێ

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ریال مەدرید هەڵدرایەوە.

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی یانەی شاهانە، لە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیدا لەگەڵ تیمی بەڕێوەبەری یانەکە دەرکەوت. کۆبوونەوەکە درێژخایەن بوو و تێیدا وردەکارییەکانی پلانی داهاتوو، دەستنیشانکردنی پێگەی یاریزانەکان و ستراتیژی گواستنەوەکان تاوتوێ کرا.

کەی مۆرینیۆ بە فەرمی دەناسێندرێت؟

سەرەڕای ئەوەی مۆرینیۆ دەستبەجێ دەستی بە کارکردن کردووە لەسەر کێشە تەکنیکی و وەرزشییەکان، بەڵام بڕیار وایە ناساندنی فەرمی ئەو بۆ میدیاکان و هاندەری ریال مەدرید دوابخرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەکە پلانی هەیە لە مانگی تەمموز ئاهەنگێکی گەورەی ناساندن بۆ مۆرینیۆ رێکبخات و وەکوو پاڵەوانێک لە بێرنابیۆ پێشانی جیهانی بدەن، نەک لەم کاتەی ئێستا.

چی لە کۆبوونەوەکەدا گوزەرا؟

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەکە زۆر چڕ بووە و سەرنجی سەرەکی لەسەر بەهێزکردنی ئەو پێگانە بوو کە یانەکە پێویستی پێیەتی. مۆرینیۆ کە بە وردبینی و توندوتۆڵی لە پلانداناندا ناسراوە، لیستێکی سەرەتایی پێشکەش بە کارگێڕیی یانەکە کردووە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button