ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشکەش دەکات

تەنیا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی دوورە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ئیسماعیل سایبەری، هێرشبەری مەغریبی پێشکەش دەکات.

رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ، سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئیسماعیل سایبەری، ئۆفەرێکی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکە بەشێوەی پاداشت، پێشکەشی ئایندهۆڤن کردووە یانە هۆڵەندییەکەش ئامادەیە بە 50 ملیۆن دەستبەرداری ببێت.

بایرن میونشن پێشتر لەگەڵ ئەستێرە مەغریبییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتن و ئیسماعیل ئامادەیە گرێبەستێک تاوەکوو هاوینی 2031 لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ بکات.

ئیسماعیل سایبەری تەمەن 25 ساڵان ئێستا تەنیا چاوەڕوانی رووناکی سەوزی ئایندهۆڤنە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشسن بکات و هەر سێ لایەن دڵنیان لەوەی گرێبەستەکە بە سەرکەوتوویی واژۆ دەکرێت.

ئیسماعیل وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 37 یاریی بۆ ئایندهۆڤن کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی دروست کردووە.

بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مەغریبی دەدات

بابەتی زیاتر

Back to top button