ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ململانێی گەرم لەسەر راشفۆرد؛ بایرن میونشن دەیەوێت مەرجەکەی بارسێلۆنا تێکبدات

یانە باڤارییەکە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر یونایتد، تەنیا یەک هەفتەی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی یەکلاییکەرەوە.

لە 15ـی حوزەیران مۆڵەتی کڕینی یانەی بارسێلۆنا بۆ هەمیشەییکردنی گرێبەستی ئەم یاریزانە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی دێت، تاوەکوو ئێستاش چاوەڕوان ناکرێت یانە کاتالوونییەکە ئەم مەرجە کارا بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەستبەرداری راشفۆرد نەبووە، بەڵام دەیەوێت کات بکوژێت تاوەکوو نرخی گواستنەوەکەی کەمتر بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناوداری ئەڵمانی کریستیان فاڵک، یانەی بایرن بایرن میونشن سوودی لەم ساردبوونەوەیەی بارسێلۆنا بینیوە و راستەوخۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد و بریکارەکانی راشفۆردەوە کردووە. باڤارییەکان ئامادەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆکە بدەن، بەڵام مەرجێکی توندیان بۆ یاریزانەکە داناوە، ئەویش کەمکردنەوەیەکی زۆری مووچەکەیەتی ئەگەر دەیەوێت پەیوەندی بە خولی ئەڵمانیاوە بکات.

بارسێلۆنا لەم ماوەی دواییدا گرێبەستی ئانتۆنی گۆردنی کۆتایی پێهێناوە و ئێستا سەرنجی سەرەکییان گواستنەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9ـیە، کە لە سەرووی هەموویانەوە خولیان ئالڤارێز دێت. ئەگەر ئالڤارێز پەیوەندی بە بارساوە بکات، یانەکە ناتوانێت دارایی راشفۆرد دابین بکات. سەرەڕای ئەمەش، راشفۆرد خۆی پەلە ناکات و کاری لە پێشینەی ئەوەیە لە کامپ نۆو بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بە شێوازی خواستنێکی نوێش بێت.

لە لایەکی دیکەوە، کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد نیگەرانن لە شێوازی مامەڵەی بارسێلۆنا چونکە ئەم دواکەوتنە زیان بە پلانی هاوینەی تیپەکەیان دەگەیەنێت، بۆیە ئەوان زیاتر لەگەڵ فرۆشتنی راشفۆردن بە یانە باڤارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button