ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ راهێنەری داهاتووی ئیتاڵیا یەکلایی دەبێتەوە

تاوەکوو 2030 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مانچینی، ئەندازیاری سەرکەوتنەکەی یۆرۆی 2021، لە هەنگاوی کۆتاییدایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بگرێتەوە دەست.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، نیکۆلۆ شێرا بڵاویکردووەتەوە، دوای چەندین دەنگۆ و کێشمەکێش، دانوستانەکانی نێوان مانچینی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا گەیشتوونەتە قۆناخی واژۆکردنی فەرمی.

بەرپرسانی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریانداوە کێشەی ناسەقامگیریی هونەری لە تیپەکەدا کۆتایی پێ بهێنن، بۆیە پڕۆژەیەکی درێژخایەنیان پێشکەشی مانچینی کردووە. گرێبەستە نوێیەکەی ئەم راهێنەرە تەمەن 61 ساڵە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو و تاوەکوو ساڵی 2030 درێژەی دەبێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم پلانە، دووبارە بونیادنانەوەی پێکهاتەی ئازۆری و ئامادەکردنیەتی بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو.

قوربانیدان لە پێناو نیشتمان؛ کەمکردنەوەی مووچە

یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم رێککەوتنە نوێیە، پرسی داراییە. مانچینی کە پێشتر بەهۆی گرێبەستە گرانبەهاکانەوە لە دەرەوەی وڵات کاروانەکەی بەڕێدەکرد، ئەمجارە تەنیا لە پێناو گەڕانەوە بۆ سەر کورسیی وڵاتەکەی، بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازی بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مووچەی ساڵانەی مانچینی لە ئیتاڵیا تەنیا 2 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button