کریستاڵ پاڵاس قازانجێکی بەرچاوی لە فرۆشتنەوەی ئەستێرەکانی دەست دەکەوێت
ئولیس، ئێزێ و ئەستێرەکانی دیکەی کۆشکی کریستاڵ...

یاریگا –
کریستاڵ پاڵاس، بەهۆی دۆزینەوەی بەهرەمەندەکان و پەرەپێدان و سوودوەرگرتن لە فرۆشتنەوەیان پێش یانەکانی دیکەی ئەوڕوپا دەکەوێتەوە.
کریستاڵ پاڵاس لە ساڵانی رابردوودا سەلماندوویەتی کە چیتر تەنیا یانەیەکی ریزبەندی ناوەڕاستی پرێمەرلیگ نییە. یانەی پاڵاس بووەتە یەکێک لە تیپە سەرکەوتووەکانی تۆپی پێی ئەوروپا لەڕووی دەستنیشانکردنی بەهرەمەندەکان و پەرەپێدانی یاریزانان و فرۆشتنیان بە قازانجێکی بەرچاو.
ئیدارەی پاڵاس وەبەرهێنانی لە بەهرەمەندەکان کردووە و یاریزانەکانی لە کاتی گونجاودا فرۆشتووەتەوە و لەمڕێگەیەوە داهاتێکی بەرچاویان دەستکەوتووە.

لە سەرووی لیستەکەدا ئێبێرێچێ ئێزێ دەبنرێت. کریستاڵ پاڵاس بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەو هێرشبەرەدا واژۆکرد و دوای چەند وەرزێک بە 70 ملیۆن یۆرۆ بە ئارسیناڵی فرۆشتەوە. قازانجێک کە شایەنی سەرنجە.

ناوە دیارەکەی دیکەی یانەکە ماکسین لۆکرۆی بوو. پالاس بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ بەرگریکارە فەرەنسیەکەی گواستەوە و بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە مۆندیالی 2026دا نرخی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و یانە ئینگلیزیەکە بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەگەڵ چێڵسی رێککەوت.

ئارۆن وان بیساکا یەکێکی دیکە لە پڕۆژە سەرکەوتووەکانی یانەکە بوو. بەرگریکارە راستەکە کە بەرهەمی ئەکادیمیای کریستاڵ پاڵاس بوو و بەشێوەیەکی بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرا، دواتر لە هاوینی 2024 بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد.

بەڵام بێ گومان بەناوبانگترین و دیارترین یاریزان کە لە کریستاڵ پاڵاسەوە پەرەی سەندبێت، مایکل ئۆلیسە. کریستاڵ پاڵاس بە 9 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەم هێرشبەرە فەڕەنسییە واژۆ کرد و دواتر بە 53 ملیۆن یۆرۆ بە بایرن میونشنی فرۆشتەوە. ئەستێرەکەی پێشووی پاڵاس لە یانە ئەڵمانیەکە ئەوەندە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد کە ئەمساڵ بە یەکیک لە پاڵێوراوەکانی بردنەوەی باڵۆن دۆر دادەنرێت.
کریستاڵ پاڵاس کۆی گشتی 45 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەم چوار یاریزانە خەرج کردووە و دوای دەستبەرداربوونیان 240 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنەوەیان دەستکەوتووەتەوە.



