ئیتاڵیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ پێپ گواردیۆلا وەڵامەی ئۆفەرەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەداتەوە

پێپ گواردیۆلا لە نێوان هەڵبژاردەی ئیتالیا و خێزانەکەیدا؛ هۆکاری بڕیارەکەی چییە؟

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا پێشنیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیای بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە رەتکردەوە.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ناوداری ئیسپانی، وەڵامی نەرێنی دایەوە بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا، پاش ئەوەی پێشنیارێکی فەرمییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە.

هەمان سەرچاوە روونیکردووەتەوە، گواردیۆلا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەوردی و جیدی بیر لەم پێشنیارە گەورەیە کردووەتەوە؛ بەرپرسانی فیدراسیۆنی ئیتالیا هیوایەکی زۆریان هەبوو کە بە هاتنی گواردیۆلا بتوانن شۆڕشێک لە شێوازی یارییکردنی ئازۆری بڕەخسێنن و تاكتیکی مۆدێرنی خۆی بباتە نێو هەڵبژاردەکەوە، بەڵام لە کۆتاییدا گواردیۆلا بڕیاری داوە و لەم قۆناخەدا ئامادە نییە ئەو بەرپرسیارێتییە بگرێتە ئەستۆ.

سەرچاوەکە دەشڵێی، هۆکاری سەرەکیی ئەم رەتکردنەوەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی کەسی و دەروونیی راهێنەرەکەوە هەیە؛ گواردیۆلا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاش ساڵانێکی زۆر لە فشاری بەردەوامی سەرکەوتن، کێبڕکێی ئاستبەرز و کارکردن لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێدا، ئێستا پێویستی بە ماوەیەکی ئارام هەیە تاوەکوو کاتەکانی تەنیا بۆ خێزانەکەی تەرخان بکات، باری دەروونی و جەستەیی بارگاوی بکاتەوە و دوور لە جەنجاڵی و فشاری رۆژانەی میدیاکان بژێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button