ئیتاڵیاگرنگترین

پێپ گواردیۆلا وەڵامی داواكارییەكەی ئیتاڵیا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی وەڵامی ئۆفەرەكەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەیان دەداتەوە.

پێپ گواردیۆلا لە هاوینی 2016 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر سیتی وەرگرت و دوای 10 ساڵ و لەم هاوینەدا یانەكەی جێهێشت.

پێشتر پاولۆ ماڵدینی و لیۆناردۆ لەگەڵ پێپ گواردیۆلا کۆبوونەتەوە و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیایان تاوتوێ کردووە و دانوستانەکانی نێوانیان گواردیۆلا و نوێنەرانی ئیتاڵیا تەنیا یەک دانیشتن نەبووە، بەدرێژایی کۆتایی هەفتەکە بەردەوام بووە و بۆ تاوتوێی پڕۆژە و پێشکەشکردنی ئەرکی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەکەیان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی گازێتا دێلۆ سپۆرت، پێپ گواردیۆلا ئۆفەرەكەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە رەتكردووەتەوە.

ئیتاڵیا پێشنیاری 10 ملیۆنی وەكوو مووچەی ساڵانەی بۆ پێپ گواردیۆلا كردبوو، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەكە داوای 20 ملیۆن یۆرۆ كە دوو هێندەی ئۆفەرەكەی ئیتاڵیایە دەكات.

هەروەها داوای كردووە كاتی زۆر لەگەڵ خێزانەكەی بەسەرببات.

پێپ لەگەڵ مانچێستەر سیتی راهێنەرایەتی 593 یاریی كرد و توانی 423 یاریی بباتەوە، 77 یاریی یەكسان بووە و 93 یاریی دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button