
یاریگا –
سێرجیۆ بۆسکێتس دوای سێ ساڵ دابڕان لە بارسێلۆنا، بە ئەرکێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
بۆسکێتس یەکێکە لە ناوە هەرە دیارەکانی دوو دەیەی بارسێلۆنا کە لە سەردەمی راهێنەرایەتی پێپ گواریۆلا یانەکەیان گەیاندە ئاستێکی خەیاڵی و، ئەو یاریزانە لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی یەکێک بوو لە رەگەزە سەرەکییەکانی ئەو نەوە زێڕینە.
ئەفسانە ئیسپانیەکە هاوینی 2023 دوای 15 ساڵ لە کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ بارسا، ئەو یانەیەی منداڵێتی جێهێشت و هاوشانی لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز و خۆردی ئالبا پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد بۆ دروستکردنی بناخە بۆ یانە ئەمریکیە تازە دامەزراوەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، سێرجیۆ وەک یاریدەری راهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ ریزی تیمی بارسێلۆنا B. ئەوەش دەکاتە یەکەمین دەستپێک بۆ هاتنەنێو کایەی راهێنەرایەتی.
سەرچاوەکە نووسیویەتی کە کە ئێستا گفتوگۆیەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن و بۆسکێتس لەگەڵ تیمی لاوان دەردەکەوێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی سپۆرت، ئەمڕۆ بۆسکێتس لە شوێنی سویتات ئێسپێرتۆ خوان گامبەر کە تایبەتە بە شوێنی راهێنان و یاریکردنی تیمی لاوان، ئامادەبووە. ئەوەش ئاماژەکانی گەڕانەوەی بۆسکێتسی بۆ ئەو پۆستە بەهێزترکرد.
🔴 NOTICIA SPORT
🚨 La visita sorpresa de Sergio Busquets: podría volver al Barça como técnico
👀 El exjugador del Barça estuvo este miércoles en la Ciutat Esportiva Joan Gamper, según pudo saber SPORT
✍️ @monfortcarlos https://t.co/vSVWxhMqqa
— Diario SPORT (@sport) July 22, 2026



