ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ بارسێلۆنا پاڵەوانێکی مۆندیال دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری ئیسپانی دەنێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە چەند رۆژی داهاتوو یاخود تەنانەت لە چەند کاتژمێری داهاتوو گفتوگی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەستپێدەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال لە ئەمریکا بووە، لە نزیکەوە بینەری چەند یارییەکی ئیسپانیا بووە و بە ئاستی لاپۆرت دڵخۆش بووە و بڕیاریداوە بیگوازێتەوە بارسێلۆنا.

دیکۆ لە ئەمریکا گفتوگۆی زارەکی لەگەڵ کەمپی یاریزانەکە کردووە، بەڵام لەوێ بڕیاریانداوە گفتوگۆ فەرمییەکان بۆ دوای مۆندیال دوابخەن.

بارسێلۆنا پێی وایە لاپۆرت بژاردەیەکی تەواو گونجاوە بۆ یانەکە، چونکە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خوار 15 ملیۆن یۆرۆیە، وە بە پێی چەپە یاریی دەکات و لەیەکتێگەیشتنێکی باشی لەگەڵ پاو کوبارسی هەیە.

لاپۆرت تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو هەیە و مووچەی ساڵانەی 9.4 ملیۆن یۆریە.

بابەتی زیاتر

Back to top button