تەواو؛ مانچێستەر سیتی لەگەڵ گەوهەرە مەغریبییەکە گەیشتە رێککەوتن
تەنیا رێککەوتن لەگەڵ لیل ماوە

یاریگا –
مانچێستەر سیتی لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەیوب بوعدی، ئەستێرەی مەغریب بەردەوامە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەیوب بوعدی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی لیل واژۆ بکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد، لیل ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە 18 ساڵانییە ببێت، بەڵام داوای پارەیەکی زۆر دەکەن و ئامادە نین بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.
یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانیش گرنگیان بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدا، بەڵام پاریس گرنگیدانەکانی کەمکردەوە.

ئێستاش بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناودار، نیکۆلۆ شێرا، مانچێستەر سیتی بە گرێبەستێک تاوەکوو 2031 لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ خودی بوعدی رێک کەوتووە، ئێستاش لە هەوڵەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی بەردەوامە.
🚨 Excl. – Agreement in principle for a contract until 2031 between Ayyoub #Bouaddi and #ManchesterCity, which are now in talks to try to sign him fron #Lille. #MCFC are pushing to anticipate two other top european clubs, which are interested in morrocan player. #transfers #LOSC https://t.co/XS4WGKTbTb
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 21, 2026
مانچێستەر سیتی دەیەوێت راستەوخۆ یاریزانەکە بباتە ریزەکانی چونکە لە دوای رۆیشتنی بێرناردۆ سیلڤا لە هێڵی ناوەڕاست کەموکوڕی هەیە و پێویستی بە ناوەڕاستکاری نوێیە. هەروەها گومان لەسەر داهاتووی هەرسێ ناوەڕاستکار رۆدری، تیجانی رێندرێس و نیکۆ گۆنزالێز هەیە و دەنگۆی ئەوە هەیە یانەکە جێدەهێڵن.



