فیفا هاتەسەر هێڵ؛ لەسەر هەڵسوکەوتی ئەرجەنتینیەکان لەدوای دۆرانیان بە ئیسپانیا

یاریگا –
رووداوەکانی دوای یارییەکەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین کە بە بردنەوەی ئەوەی یەکەمیان کۆتایی هات، سەرنج و رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت هەڵسوکەوتی ئەرجەنتینیەکان بە نانەوەی پشێوی و شکاندنی پرۆتۆکۆڵەکانی دوای ئاشکرابوونی ناسنامەی پاڵەوان لە فیناڵ.
جگە لە رووداوە توندەکانی نێو یاریگا کە بەهۆیەوە ئینزۆ فێرناندێز پێش کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی یارییەکە کرایەدەرەوە، ئاڵۆزیەکان لەدوای فیکەی کۆتاییش پەرەسەندنی گەورەیان بەخۆوە بینی.
سزای قورس چاوەڕێی ئەرجەنتین دەکات؛ دەرەنجامی شەڕ و ئاژاوەکانی یاریی کۆتایی
ئەوەی زۆرترین رۆشناییەکانی بەلای خۆیدا راکێشا لە ریزەکانی ئەرجەنتین، هەڵسوکەوتەکەی لیاندرۆ پارێدێس بوو لەدژی ئێریک گارسیا و گاڤی کە بە کارتی سوور بۆ پارێدێس کۆتایی هات. هەروەها ئەو مستەبوو کە ناهوێل مۆلینا لە ناوسکی رۆدری دا کاتێک ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە دوای فیکەی کۆتایی بۆ ئاهەنگگێڕانی ئاسایی خۆیان بەرەوڕووی یاریزانەکانی ماتادۆر رایدەکرد. جیا لەوانیش، رۆبێرتۆ ئایالای یاریدەری ناوبژیوان لە دانی ئۆڵمۆ دەدات.
لەسەر ئەو هەڵسوکەوتانە، فیفا بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە دەستپێبکات کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سزای تێوەگلاوەکانی نێو ئاژاوەکە دەدرێت.
BREAKING: FIFA are set to investigate the behaviour of Argentina after the final whistle at the World Cup final. 🚨 pic.twitter.com/Z1soC4thpt
— Sky Sports News (@SkySportsNews) July 20, 2026



