پەیامی مێسی دوای دۆڕاندنەکەیان بە ئیسپانیا لە فیناڵی مۆندیال

یاریگا –
لیۆنێل مێسی دوای دۆڕاندنی فیناڵی مۆندیالی 2026 بە ئیسپانیا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
شەوی رابردوو مێسی و هاوتیمەکانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە ئیسپانیەکان دۆڕان، لەو یارییەی کە تا ماتادۆرەکان هەر لەسەرەتاوە تا کۆتایی کۆنترۆڵی یارییەکەیان لەدەستبوو.
لە پەیامەکەیدا مێسی نووسیویەتی:
ئەم ئازارە بەسوێیە، کاتیشی دەوێت تا ساڕێژبێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ چرکەساتە خۆشەکاندا دەمێنمەوە، ئەو یاریانەی کە تێیدا دەگەڕاینەوە دوای ئەوەی ئەوپەڕی خۆمان پێشکەش دەکرد، هەروەها ئەو ساتانەی کە بۆ هەمیشە لە بیرەوەریماندا دەمێنێتەوە.
بۆ هەمیشە هاندان و پشتگیری تەواوی وڵاتەکەمانم لە یاد دەمێنێتەوە، کە پێگەوە لەگەڵ هەوڵی ئەم تیمە، بەوەی جارێکیتر ئێمەی گەڕاینەوە بۆ ریزی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان.
ئەمڕۆ زەحمەتە بتوانم ستایشی ئەوە بکەم چیمان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەم تیمە بەڕاستی دوو جار لەسەریەک گەیشتە فیناڵی جامی جیهانی.
لە دڵەوە سوپاسی سڵاو و پەیامەکانتان دەکەم.
جارێکیتر توانیمان وەک وڵاتێکی یەکگرتووبین، بە یەکگرتووییش بمێنینەوە و شانازی بە ئەرجەنتینەوە بکەین.
هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەم بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتیەکە.



