گرنگترینمۆندیالی 2030

ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2030 ئاشکراکران

Yariga App

یاریگا –

لێدوانی فەرمی لەبارەی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2030 گەیشت و بەفەرمی ژمارەکە راگەیەندرا.

شەوی رابردوو ئیسپانیا بە بردنەوە لە ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێ وەڵام بووە خاوەنی دووەم ئەستێرە لە مێژووی خۆیاندا یەکەمین پاڵەوان لە وەشانە نوێیەکە کە تێیدا بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا 48 هەڵبژاردە بەشداربێت.

لە لێدوانێکی نوێیدا کە سەرچاوە فەرمیەکان بڵاویانکردووەتەوە؛ ئالیخاندرۆ دۆمینیگێزی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور کە بە “کۆنمیبۆڵ” ناسراوە، رایگەیاند کە ژماری هەڵبژاردەکانی مۆندیالی داهاتوو بەرزدەکرێتەوە بۆ 64 تیم.

پاڵەوانێتیکە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بە میواندارێتی شەش وڵات بەڕێوەدەچێت. کە ئەوانیش ئوروگوای، حەرجەنتین و پاراگوایین و تەنها یاریەکانی کردنەوە لەخۆدەگرن. دواتر سەرجەم یارییەکانی دیکە لە وڵاتە میواندارەکانی وەک ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب بەرێوەدەچن.

سەرۆکەکە رایگەیاند ئەو گۆڕانکارییە هاوکات دەبێت بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 100 ساڵەی کردنەوەی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button