بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لوکاس دین پەیوەندی بە پاڵەوانێکی وەرزی رابردوو دەکات

Yariga App

یاریگا –

لوکاس دین پرێمەرلیگ جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە پاڵەوانێکی گەورەی وەرزی رابردوو دەکات.

بەرگریکارە فەڕەنسیەکە تەمەنی نزیکدەبێتەوە لە 34 ساڵ و هێشتا خواستی لەلایەن یانە گەورەکانەوە لەسەرە.

ناوبراو یەکەمین دەرکەوتنی لە کاروانی پیشگەرێتی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 لەگەڵ لیلی وڵاتەکەی. پاشان گواسترایەوە بۆ پاریس سانجێرمان و تا 2016 لە یانەکەی پایتەخت مایەوە پێش ئەوەی بەخواستن بنێردرێتە ریزەکانی رۆما و دواتر بەیەکجاریی بۆ ریزی بارسێلۆنا کاتێک لە 2016-2018 درێسی ئەو یانە کەتەلۆنیەی پۆشی. زۆرترین ماوەی یاریکردنیشی لەگەڵ ئێڤەرتن بوو لە 2018-2022 بەرلەوەی رووبکاتە ئاستۆن ڤیلا کە وەرزی رابردوو بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەمووشتێک لەنێوان لوکاس و پاریس سانجێرمان یەکلایی بووەتەوە و ئەستێرە فەڕەنسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ باخچەی شازادەکان.

رۆمانۆ ماوەی گرێبەستی نێوان دینێ و پی ئێس جی ئاشکراکردووە کە گرێبەستێکی درێژخایەنە و تا هاوینی 2029 دەخایەنێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە هەفتەی رابردوو لایەنی فەڕەنسی و لایەنی ئینگلیزی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لوکاس لەگەڵ ڤیێلا کە هەر ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکرد بڕەکەی 10 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە ئێستا بەرێژەی 100% پاریسیە.

لوکاس وەک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ پەیوەندی بە باڵەوانانی ئەوروپا دەکات و لویس ئێنریکی دەیەوێت سوود لە ئەزموونەکانی وەربگرێت بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button