بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی دیاری ئەوروپا بەڵێی بۆ سعوودیەکان کرد

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەوروپایان لە رۆمای ئیتاڵی بردەوە و یاریزانەکە خولی ئەو وڵاتەی کەنداوی هەڵبژارد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ بە ئۆفەرەکەی هیلال رازی بووە و بەڵێی بۆ ئەو یانەیە کردووە.

کۆتا 48 کاتژمێر هەردوو رکابەر لە هەوڵێکی سەختدابوون بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی سەمەرڤیڵ، بەڵام وێستهام نرخەکەی بەرزکردەوە، بۆبەوەش رۆما کشایەوە و گۆڕەپانەکە بۆ هیلال چۆڵ بوو.

رۆمانۆ بەشێک لە وردەکاریی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی، یاریزانە 24 ساڵیەکە لەگەڵ لایەنی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی و رۆشنایی سەوزی بۆ گواستنەوەکە هەڵکردووە و ئێستا خشتەی پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ دانراوە.

سەبارەت بە نرخی ئەو یاریزانە، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە 55 ملیۆن پاوەندە لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئەگەرچی هۆڵەندا لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندا نەبوو، بەڵام سەمەرڤیل توانی ئاستی خۆی پیشانبدات کە لە 6 یارییدا 2 گۆڵ و 2 ئەسێستی کرد.

گەیشتنی بەهای سەمەرڤیل بە 65 ملیۆن پاوەند، دوای دوو ساڵ دێت لە پەیوەندیکردنی یاریزانەکە لە لیدز یونایتدەوە بە وێستهام بە برێ 25 ملیۆن پاوەند.

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە لەندەنیەکە، کە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ، لە 31 یاریی پرێمەرلیگدا 5 گۆڵ و 2 ئەسێستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button