ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆما ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆما ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی پێشکەش دەکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، رۆما جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری وێستهام یونایتد دەستپێکردووە و یانە ئیتاڵییەکە ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 46 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە پێشکەش کردووە.

سەمەرڤیڵ تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ وێستهام یونایتد هەیە، بەڵام بەهۆی دابەزینی هامەرز بۆ چامپیۆنشیپ، یاریزانەکە بڕیایداوە لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵێت.

مانچێستەر یونایتد یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی چاوی لەسەر ئەستێرە هۆڵەندییەکەیە و ئەگەر مارکوس راشفۆرد یانەکە جێبهێڵێت ئەوا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

سەمەرڤیڵ لە هاوینی 2024 لیدز یونایتدی جێهێشت و بە 29.30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد، بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

سەمەرڤیڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 56 یاری بۆ وێستهام کردووە، هەشت گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button