ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سوورە لەسەر گواستنەوەی؛ بارسێلۆنا دانوستانەكانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنای ئیسپانی لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ بەرگریكاری پۆرتوگالی بۆ ریزەكانی یانەكەی بەردەوامە.

كانسێلۆ لە هاوینی 2024 لە مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە سعوودیەكە هەیە.

جواو لە گواستنەوەی زستانەی وەرزی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆنا كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بارسێلۆنا دڵنیایە كە گواستنەوەی جواو كانسێلۆ كۆتایی پێدەهێنێت و گفتوگۆكانی لەگەڵ هیلال بەردەوامن.

یانە كەتەلۆنییەكە بڕوای تەواوی هەیە كە پێش كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوە كۆتایی بە گواستنەوەی جواو كانسێلۆ دەهێنێت.

بەرگریكارە پۆرتووگالییەكە تەنیا بارسێلۆنای دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button