دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سێ یانە یاریزانێكی پاریسیان دەوێت و ئارسیناڵ دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دەبێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دڵنیایە لەوەی دەتوانێت پێش ئارسیناڵ و بایرن میونشن بكەوێت و واژۆی برادلی باركۆلا ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بەدەستبهێنێت – سەن.

ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئالێكس سكۆت ناوەڕاستكاری بۆرنمس كێبڕكێی مانچێستەر یونایتد دەكات – میرەر.

هەروەها سكۆت ئارەزوو دەكات پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات دوای ئەوەی بۆرنمس ئۆفەرێكی 64 ملیۆن پاوەندی بلووزی رەتكردەوە – ستاندارد.

بڕونۆ فێرناندێش بڕیاریداوە داهاتووی خۆی بە مانچێستەر یونایتدەوە ببەستێتەوە و گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەردەوامە – ئێكسپرێس.

بێشیكتاش دەیەوێت جۆ ویڵۆک یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی نیوكاسڵ بگوازێتەوە – تێلیگراف.

ئارسیناڵ بیرۆكەی فرۆشتنی مارتن ئۆدیگارد كاپتنی یانەكەی رەتناكاتەوە و ئامادەیە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت كە بۆ گواستنەوەی پێشكەشدەكرێت – تیم تۆک.

مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی كاماڤینگا ناوەڕاستكاری ریال مەدرید دەدات – نیكۆلۆ شێرا.

رۆما پرسیاری دەربارەی ئاكسێل دیساسی بەرگریكاری چێڵسی كردووە و یانە لەندەنیەكەش بڕی 17 ملیۆن پاوەندی وەكوو نرخی یاریزانەكە دەستنیشانكردووە – فووت مێركاتۆ.

فولهام گفتوگۆكانی دەربارەی  گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا هێرشبەری ریال مەدرید دەستپێكردووە – ئاتلێتیک.

بابەتی زیاتر

Back to top button